ئاڤای خەڵک؛ عەلوەی هاوچەرخی هەولێر 10 ساڵە تەواو کراوە بەڵام نەکراوەتەوە
- هەواڵ
- 25 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 10 ساڵە عەلوەی هاوچەرخی هەولێر تەواوکراوە و تاوەکو ئێستا چۆڵە و نەکراوەتەوە، بەشێک لەو کاسبکارانەی کە دووکان و شوێنان کڕیوە داوا دەکەن شوێنەکە بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 400 کاسبکاری ئەو عەلوە نوێیەکەی هەولێر دەڵێن، هەر یەکێکمان 18 تاوەکو 20 دەفتەرمان بە دووکان و قاتعەکان داوە, کەچی سەرباری تەواوکردنی پڕۆژەکەش بەڵام ناکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر بەپێی گرێبەست دەبوو لەگەڵ تەواوبوونی ئەم پڕۆژە نوێیە دووکانەکان بگوازرێنەوە بۆ ئەوێ، ئێستا ئەو کەسانەی ئەوێ داواکارن ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت چونکە ئەم عەلوە نوێیە مۆدێرنە و ئاسانکاری زۆریشی بۆ هاووڵاتییان تێدایە.
لێدوانی فەرمی: سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر دەڵێت: خۆی سەرەتا ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەوە دروست نەکرا عەلوە کۆنەکە دابخرێت، دوو شوێنی جیاوازن.
- ئەوەی تاوەکو ئێستاش نەکراوەتەوە خەتای وەبەرهێنەرەکەیە، دەبوو بە بازاڕکردنی بۆ بکات و بە خەڵکی بناسێنێت بۆ ئەوەی دووکاندارانیش دەستبەکار بکەن و بکرێتەوە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: عیماد کەمال پارێزەری بەڵێندەری پرۆژەکە دەڵێت، کاتی خۆی بەپێی گرێبەستەکە دەبوو عەلوەی کۆن بگوازرێتەوە بۆ ئێرە بەڵام ئەوە نەکرا، ئیستا هیچ نەبێت مەراسیم یان ئیفتیتاحێکی بۆ بکرێت تاوەکو خەڵک بێت چونکە هەموو شتێکی پڕۆژەکە ئامادەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





