زانیاریی نهێنی کۆبوونەوەکەی ترەمپ و بن سەلمان ئاشکرا دەکرێت: ترەمپ لە بن سەلمان تووڕەیە
- هەواڵ
- 25 تشرینی دووەم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئەمریکا وردەکاریی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئاشکرا کرد، کە تێیدا سەبارەت بە پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گرژیی کەوتووەتە نێوان هەردووکیانەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکی و سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵ 12ی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی ترەمپ و محەمەد بن سەلمان لە بەردەم کامێراکاندا ستایشی یەکتریان کردووە، بەڵام لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە گفتوگۆیەکی توندییان لەگەڵ یەکدا کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ترەمپ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە فشارەوە داوای لە شازادەی جێنشینی سعودیە کردووە ببێتە بەشێک لە ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی.
ئەوەش بزانە: لەو کاتەدا دۆخەکە گرژی تێکەوتووە، شازادەی جێنشینی سعودیە بە ترەمپی ڕاگەیاندووە، ئەگەرچی دەیەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە، بەڵام لە ئێستادا ناتوانێت ئەو کارە بکات. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە دوای جەنگی غەززە، سعودییەکان بە توندی دژی ئیسرائیلن و کۆمەڵگەی سعودیە ئامادەی ئەو هەنگاوە نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵە ئیسرائیلییەکەی وتووە، ترەمپ زۆر بێهیوا و توڕە بووە لە شازادەی جێنشینی سعودیە و زۆر هەوڵیدا قەناعەتی پێ بکات، بەڵام محەممەد بن سەلمان سور بووە لەسەر هەڵوێستەکەی.
لەلایەکی دیکەوە: بیانووی سەرەکی محەممەد بن سەلمان بۆ ترەمپ ئەوە بووە، دەبێت ئیسرائیل ڕازی بێت بە نەخشەڕێگایەکی باوەڕپێکراو و دیاریکراو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین.
لە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا، ترەمپ بەڵێنی بە شازادەکەی سعودیە داوە کە هەمان ئەو فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووانەی جۆری (F-35)ـی پێ بدات کە ئیسرائیل هەیەتی. بەڵام ڕۆژێک دواتر، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە بنیامین نەتانیاهۆوە کردووە و دڵنیایی پێ داوە کە ئەو فڕۆکانەی دەدرێنە سعودیە وەشانیان نزمتر دەبێت لەوانەی بە ئیسرائیل دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






