
لۆگۆی جۆبس کەی ئار دی
ئاڤا نیوز
کوردستان فاوندەیشن لەڕێگەی (جۆبس کەی ئار دی jobs krd) پێشانگایەکی هەلی کار لە زاخۆ دەکاتەوە و زیاتر لە 100 هەلی کار دەڕەخسێنێت.
وێنە گەورەکە: گەنجانێکی زۆری دەرچووی زانکۆ هەن بەدوای کاردا دەگەڕێن، زۆرجار پێشانگاکانی هەلی کار دەبنە سەکۆیەک بۆ بەیەکگەیاندنی کارخواز و خاوەنکار، لەو سۆنگەیەوە کوردستان فاوندەیشن لەڕێگەی (جۆبس کەی ئار دی jobs krd) پێشانگایەکی هەلی کار لە زاخۆ دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ساکار عومەر، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە کوردستان فاوندەیشن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە 27-11-2025 پێشانگای هەلی کاری دەلال لەناو زانکۆی زاخۆ دەکرێتەوە، لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 04:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە پێشانگاکە 30 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشدار دەبن، زیاتر لە 100 هەلی کار دەڕەخسێنێت، بەشی سەرچاوەی مرۆیی کۆمپانیاکان ئامادە دەبن و چاوپێکەوتن لەگەڵ کارخوازان ئەنجام دەدەن.
ئەمەش بزانە: پلاتفۆرمی (جۆبس کەی ئار دی jobs krd) یەکێکە لە کاراترین پلاتفۆرمەکان بۆ بەردەستکردنی هەلی کار، تائێستا زیاتر لە 30 هەزار کارخواز و 900 کۆمپانیا ناویان تۆمار کردووە بۆئەوەی هەلیکارەکانیان لەڕێگەی ئەم پلاتفۆرمە بڵاو بکەنەوە، هەمیش کارخوازەکان کاریان دەستبکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






