سەرۆک بارزانی لیژنەیەک بۆ یەکخستنی هەڵوێستی حیزبەکان پێک دەهێنێت

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی لیژنەیەک بۆ یەکخستنی هەڵوێستی حیزبەکان پێک دەهێنێت

سەردانی لیژنەکە بۆ لای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

ئاڤا نیوز


لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی لیژنەیەک بۆ یەکخستنی هەڵوێستی هێزە سیاسییەکان پێکهات، ئەمەش بەمەبەستی یەکخستنی هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردن، لەیەکەم هەنگاویشیاندا سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیان کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس ڕایگەیاند، پێویستە هەنگاوی جیددی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە عێراق بنرێت، کار بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای فیدڕاڵی بکرێت، ماددەی 140 جێبەجێ بکرێت، کار لە سەر دانانی یاسای نەوت و غاز بکرێت بەپێی دەستوور و دەستوور وەکخۆی جێبەجێ بکرێت، دوێنیش یەکگرتوو، دەستپێشخەرییەكی پێشكەش بە لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی كوردستان کرد، تیایدا ژمارەیەک داواکاری ئاراستەی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کردووە کە هاوتەریبن لەگەڵ پەیامەکانی سەرۆک بارزانی.

 

لێدوانی فەرمی: پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، "لیژنەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی پێکهات بەمەبەستی یەکخستنی هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییە کوردییە براوەکانی هەڵبژاردن. لیژنەکە پێکدێت لە (هۆشیار زێباری، د پشتیوان سادق و عەلی حوسێن).


 
ئەمەش بزانە: بڕیارە لیژنەکە سەردانی هێز و لایەنە سیاسیەکان بکات، لە یەکەم سەردانیاندا ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و کارکردن بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەکی پێکەوەیی لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکان و پرۆسەی سیاسیی عێراق.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ