ڕۆژنامەنووسەكەی گەرمیان بەكەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد کرا

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەنووسەكەی گەرمیان بەكەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد کرا

کاروان کەلاری و پارێزەرەکەی

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەنووسەكەی گەرمیان بە كەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد کرا و تۆمەتی ناوزڕاندنیشی دراوەتە پاڵ.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارە ڕۆژی سێشەممە 25-11-2025، هێزێکی ئەمنی یەکێتی لە قەزای کەلار، ڕۆژنامەنووس کاروان کەلاری؛ بەڕێوەبەری ڕادیۆی کازیوەی دەستگیرکردووە، تا ئەمڕۆش سۆراغیشی نەبوو. بەگوتەی بەرپرسێكی حیزبی، ئەو هێزەی ڕۆژنامەنووسەكەیان بردووە، لە بەشی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بوونە و بەرەو شاری سلێمانی بردوویانە.

زانیاریی پەیامنێر: هەڵۆ محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی ئاڤا لە ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ پارێزەری ڕۆژنامەنووس، كاروان كەلاری قسەی كردووە، وتویەتی ناوبراو بە تۆمەتی ناوزڕاندن دەستگیر كرابوو و بە كەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد کرا.

پەیوەست بەم بابەتە: هەریەك لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە ڕۆژنامەنووسان، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی و ئیدانەكردنی گرتن و بێسەروشوێنكردنی ڕۆژنامەنووسان، هاوكات لەڕێگەی نووسینگەی گەرمیانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەدواداچوونیان بۆ سۆراغی كاروان كەلاری كردووە و زانراوە لە ئاسایشی سلێمانی گیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ