
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت، دادگای سلێمانی ناتوانێت لاهوور و هاوڕێکانی دادگایی بکات.
زانیاریی تایبەت: لەم چەند ڕۆژە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ چەند دیپلۆماتكارێكی بیانی كۆبووەتەوە و تاوتوێی چەند پرسێكیان كردووە، یەكێك لە پرسەكانی كۆبوونەوەكە بابەتی دەستگیركردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و چەند كەسێكی دەورووبەری بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی بە دیپلۆماتكارەكانی وتووە، هەفتەی داهاتوو دادگاییكردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد و دەستگیركراوەكانی دیكەی لالەزار لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەش داوە كە دادگاییكردنەكە بەشێوەیەكی شەفاف و كراوە بەڕێوەدەچێت، تۆمەتەكانی سەر لاهوور و هاوڕێكانی لەنێو دادگا دەخرێنە ڕوو و یەكلاییش دەكرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤای ڕاگەیاند: دادگای سلێمانی ناتوانێت لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێكانی دادگایی بكات، چونكە ئێمە نووسراوی فەرمیی دادگای تەمیزمان هێناوە و دەبێت پێداچوونەوە بە پەڕاوەكانیان بكرێت و دادگاییكردنی لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێكانی بگوازرێتەوە بۆ هەولێر، بۆیە چاوەڕوانین دادگای تەمیز بابەتەكە یەكلا بكاتەوە.
ئەمەش بزانە: لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی تۆمەتبار كراون بە ماددەی 406 كە تایبەتە بە كوشتنی پلان بۆداڕێژراو و بەمەبەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






