ئاڤا ڕێککەوتنی لایەنە سوننەکان بۆ دابەشکردنی پۆستە باڵاکان ئاشكرا دەکات
- هەواڵ
- 26 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی لایەنە سوننەکان. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
دوای پێکهێنانی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی، لایەنە سوننەکان لەسەر میکانیزمی دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان ڕێککەوتوون و بەپێی ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە، ئەو لایەنەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەردەگرێت، هیچ وەزارەتێکی پێ نادرێت.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، پێنج حیزب و هاوپەیمانیی سەرەکیی سوننە ئەنجوومەنێکیان بەناوی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی پێکهێنا کە هەریەکە لە هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، حیزبی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕائی، حەسم بە سەرۆکایەتیی سابت عەباسی و جەماهیر بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری لە خۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: تەڵاڵ زەوبەعی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەزم بەئاڤای ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی هێزە سوننەکان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەر لایەنێک سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەربگرێت، وەزارەت وەرناگرێت.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: زەوبەعی ئاشکرای کرد، ڕێککەوتنەکە بەپێی خاڵبەندییە، بە جۆرێک پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێویستی بە 18 خاڵە، بەڵام کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی هەن کە ڕەنگە ڕێگر بن لەوەی حەلبووسی و حیزبەکەی جارێکی دیکە ئەو پۆستە بەدەستبهێنێتەوە، بۆیە شانسی هاوپەیمانی عەزم لە هەمووان زیاترە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و لەبەرامبەریشدا زۆربەی وەزارەتەکان بۆ تەقەدووم و سیادە و حەسم دەڕۆن.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدوڵڵا فەهد، توێژەری سیاسی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو پۆستانەی بۆ پێکهاتەی سوننە تەرخانکراون بریتین لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، شەش وەزارەت و پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار کە لەم خولە نوێیەدا زیاد دەکرێت
ئەمەش بزانە: بەپێی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن، لایەنە سوننەکان لە کۆی 329 کورسیی پەرلەمان، خاوەنی 77 کورسین، حیزبی تەقەدوم 33 کورسی، هاوپەیمانیی عەزم 17 کورسی، هاوپەیمانیی سیادە 11 کورسی، هاوپەیمانیی حەسم هەشت کورسی و حیزبی جەماوەری نیشتمانی سێ کورسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





