ئاڤا نیوز
کاتژمێر 11:30 خولەکی ئەمشەو بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرتووە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی دەڵێت، درۆنەکە بە دووجار بۆردوومانی کێڵگەکەی کردووە و خەزانی غازی کێڵگەکەی کردووەتە ئامانج بەهۆیەوە تەقینەوەیەک لەناو کارگەکە دروستبووە ئاگر کەوتووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوەی ئەمشەو لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە دوو درۆنی دیکە بەسەر کێڵگەکەدا سوڕانەوە و دوای لێدانی زەنگی ئاگادار کردنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان لێ کراو خرانە خوارەوە.
باكگراوند: کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادرکەرەم لە پارێزگای سلێمانی. لە ساڵی 2003ـەوە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە. لە ئۆکتۆبەری 2008ـەوە دەست کراوە بە بەرهەمهێنانی گاز تیایدا، بەرهەمی ڕۆژانەی 450 ملیۆن پێ سێجایە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا بەرز ببێتەوە. ڕێژەیەكی زۆری كارەبای هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ئەو كێڵگەیەوە بەرهەم دەهێنرێت، یەدەگی ئەو گازە سروشتییەی لە كۆرمۆردا هەیە، بە یەک ترلیۆن و 800 ملیار پێ سێجا دەخەمڵێندرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






