
دیمەنی ئاگرەکەی هۆنگ کۆنگ. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئاگرەکەی هۆنگ کۆنگ لانی کەم 44 کەس گیانیان لەدەست داوە، بەرپرسانی ئاگر کوژێنەوە دەڵێن، بەکارهێنانی کەرەستەی بێ کوالێتی و کەمتەرخەمی هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە بوون.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە لە نزیک دادگای وانگ فوک، لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی تای پۆی لە هۆنگ کۆنگ، کەوتەوە. ئاگرەکە بە خێرایی بەناو چەندین تاوەردا بڵاوبووەوە، نوێترین ئامار دەری دەخات بە لانی کەم 44 کەس گیانیان لەدەست داوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە ڕایانگەیاند: خێرایی و قەبارەی ئاگرەکە نائاسایی بوو، بێگومان بەکارهێنانی کەرەستەی بێ کوالێتی و کەمتەرخەمی هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە بوون.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی نوێترین زانیارییەکان، لانی کەم 44 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە هەیە. هێشتا 279 کەس بێسەروشوێنن، ئەمەش وادەکات ژمارەی قوربانییە زۆر زیاتر بێت. زیاتر لە 900 كەس بەهۆی مەترسییەكانی ئاگرەكەوە ماڵەكانیان حێهێشتووە.
هۆکارە زانراوەکان: ڕاپۆرتە سەرەتاییەكانی بەرگریی شارستانی دەری دەخەن كە هۆكاری تەشەنەسەندنی ئاگرەكە بەكارهێنانی ماددەی فووم بووە لە دروستكردنی یەكەكانی نێو كۆمەڵگەكە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەوڵەکانی ڕزگارکردنی خەڵکی دیکە بەردەوامە، سەدان تیمی بەرگریی شارستانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و لە شوێنی ڕووداوەكە جێگیر كراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە ئەمنییەكان سێ كەسیان بە تۆمەتی كەمتەرخەمی، دوو بەڕێوەبەری کۆمپانیای بیناسازی کە بەرپرسن لە نۆژەنکردنەوەی كۆمەڵگەكە و ڕاوێژکارێکی ئەندازیارییان دەستگیر كرد.
ئەمەش بزانە: ڕووداوەكە بە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەكانی ئاگری شوێنی نیشتەجێبوون لە هۆنگ کۆنگ لە چەند دەیەی ڕابردوودا هەژمار دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




