
گەنجان بەلێشاو دەچنە پێشانگاکە بۆ دەستکەوتنی هەلی کار
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە 'پێشانگای دەلال' بۆ هەلی كار لە زاخۆ بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا کرایەوە و تا كاتژمێر 4:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێشانگاکە بە ناونیشانی "پردی نێوان لێهاتوویی و دەرفەتەکان" لە زانکۆی زاخۆ لەلایەن کوردستان فاوندەیشن بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی زاخۆ لە ڕێگەی (JOBS.KRD) بەڕێوەدەچێت، لە پێشانگەکەدا 30 کۆمپانیا لە بوارە جیاجیاکاندا بەشداری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: جوان نەریمان یەکێک لە سەرپەرشتیاران و ڕێکخەرانی پێشانگاکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بۆ یەکەمجارە ئەم پێشانگایە لە زاخۆ دەکرێتەوە و زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و گرنگی زۆری هەیە بۆ زاخۆ و وادەکات گەنجان بۆ دەستکەوتنی هەلی کار بە ئاسانی دەستییان بگات بە کۆمپانیاکان.
زانیاریی زیاتر: دەشڵێت، لەڕێگەی پلاتفۆڕمی (JOBS.KRD)، بە سێ زمان زیاتر هەزار و 900 هەلی کارمان ڕاگەیاندووە و 31 هەزار کەس داواکاری پێشکەش کردووە بۆ دەستکەوتنی هەلی کار.
ئەمەش بزانە: پێشانگاکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی پێشانگاکەدا بۆ دەرچووانی زانکۆ و کەسانی شارەزا 100 هەلی کار ڕاگەیێنراوە و ڕاستەوخۆ دەتوانن سیڤییەکان پێشکەشی کۆمپانیانکان بکەن. ئاڤا میدیا ستۆدیۆی لە پێشانگاکە هەیە و لە چەند گۆشەیەکی جیاوازەوە ڕووماڵی دەکات.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لە پێشانگاکەدا ستیەجێک دانراوە تیمێک هانی خەڵک دەدەن دەنگ بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بدەن و هاوکاری و کارئاسانییان بۆ دەکەن بۆ ئەوەی خەڵاتی جیهانی "زە بێست" بۆ باشترین هاندەر بباتەوە کە ئەمڕۆ دوا ڕۆژی دەنگدانە و ئاڤا میدیا بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ کەمپەینی گەورەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە بافڵ تاڵەبانییەوە لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە بافڵ تاڵەبانییەوە لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر






