سۆسیال دیموکراتی کوردستان: جارێکی تر ناخڕەش و دژەکوردەکان نییەتی گڵاوی خۆیان دەرخستەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر هاتە دەنگ و دەڵێت، "ئەم کردەوە دوژمنکارانە ناکرێت چیتر قبوڵ بکرێت و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەنەدات هیچ دەستێک بەرژەوەندییە ئابورییەکانی هەرێم بکاتە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30ـی شەوی ڕابردوو، هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرتوو و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، هاوکات ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و زیانی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بەداخەوە شەوی ڕابردوو ناخڕەش و دژەکوردو دژەنشتمان و بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردو عێراقیش ناخی گڵاوی خۆیان دەرخستەوەو لەڕێگەی هێرشی موشکەییەوە کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کردەوە ئامانج. بێگومان ئەم کردەوەیە دژی کوردو هەرێمی کوردستان و دواجار گەلانی عێراقیشە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، ئەم کردەوە دوژمنکارانە ناکرێت چیتر قبوڵ بکرێت و دەبێت حکومەتی هەرێم ڕێگەنەدات هیچ دەستێک بەرژەوەندییە ئابورییەکانی هەرێم بکاتە ئامانج و بەهاوکاریی حکومەتی عێراق لەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە، لەهەر کوێیەک و سەر بەهەر لایەن و تاقمێکی عێراق بن، بدۆزرێنەوەو بەتوندترین شێوە سزا بدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی پشتیوانی لە ئەمریکاوە بۆ مەسرور بارزانی
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە پڕۆفیسۆر ڕەشاد میران دەكات
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی پشتیوانی لە ئەمریکاوە بۆ مەسرور بارزانی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دەستی پێکردەوە





