
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و پرۆفیسۆر ڕەشاد میران
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو، لە ڕووسیا، خەڵاتی پوشكینی پێبەخشرا، ئەمڕۆ پڕۆفیسۆر ڕەشاد میران، لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانییەوە پێشوازیی لێ كرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژانی ڕابردوو و بەدیاریكراوی لە ڕۆژی جەژنی یەکگرتوویی نیشتمانیی ڕووسیا، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، کە لە کۆشکی کرێملن بەڕێوەچوو، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا میدالیای پۆشکینی بە چەندین زانا و ڕۆشنبیری جیهان بەخشی، لەنێویاندا پڕۆفیسۆر د. ڕەشاد میران، وەک وەرگێڕ و مێژوونووسی دیاری کوردستان خەڵاتەکەی پێبەخشرا.
بڵاوكراوەی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە کۆمەڵناسی ناسراوی کورد پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد و دەستخۆشیمان لێکرد بۆ کار و بەرهەمەکانی و هەروەها پیرۆزبایی بەدەستهێبانی (خەڵاتی پوشکین )یشم لێکرد کە بەم دواییانە لە مۆسکۆ، لە لایەن سەرۆکی ڕووسیا بەڕێز ڤلادیمێر پووتین پێی بەخشرا.
زانیاریی زیاتر: پڕۆفیسۆر د. ڕەشاد میران یەکەم کەسایەتیی کوردە، کە هاوشانی کەسیاتییەکانی جیهان ئەم خەڵاتە وەردەگرێت و بەم بۆنەیەوەش یەکێتی نووسەرانی کورد پیرۆزبایی ئاراستەی ناوبراو دەکات.
باکگراوند: خەڵاتی پۆشکین لە ساڵی 1999ـەوە پێشکەش بەو کەسایەتییانە دەکرێت، کە لە بوارەکانی کولتووری، هونەری و زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشداریی کاریان لە لێکۆڵینەوە، پاراستن و بەناوبانگکردنی فەرهەنگ و کولتووری گەلی ڕووسیادا هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار دابەزینێکی پێوانەیی بەرامبەر بە دۆلار تۆمار کرد
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک هەوڵێکی بە قاچاخ بردنی نەوت شکستی پێهێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک هەوڵێکی بە قاچاخ بردنی نەوت شکستی پێهێنرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئامادەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: پاراستنی کۆبانێ ئەرکێکی ئەخلاقی هاوبەشە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕووداوەكەی ڕێگای قەرەداغ - سلێمانی گەیشتە پێنج كەس






