
دیمەنی کێڵگەی کۆرمۆر دوای هێرشەکە
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، جارێکی دیکە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە دەستی پێکردەوە و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕەوانە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30ـی شەوی ڕابردوو،26-11-2025، هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە زیانی زۆری بەرکەوت و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، ئەمەش بووەی هۆی کەمبوونەوەی کارەبا لە 24 کاتژمێرەوە بۆ پێنج کاتژمێر.
زانیاریی پەیامنێر: ئارام جەمال، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە کەرکووک گوتی: بەرهەمهێنان لە غازی کۆرمۆر دەستی پێکردووەتەوە، بەشێکی زۆری کێڵگەکە دەستی بە کارکردن کردووەتەوە و تیمەکان کار لەسەر ئەوە دەکەن بە کەمتر لە 24 کاتژمێر ڕەوانەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەشانەی پەیوەندییان بە بەرهەمهێنانی غاز و ڕەوانەکردنی غاز هەیە بۆ ویستگەکانی کارەبا هەیە کەمترین زیانیان بەرکەوتووە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا دوو تیمی پسپۆڕی تایبەت گەیشتوونەتە ناو کێڵگەی کۆرمۆر و لێکۆڵینەوە لە پاشماوەی ئەو هێرشە دەکەن بۆ ئەوەی یەکلایی بکەنەوە کە هێرشەکە مووشەکە یان درۆنە و دروستکراوی چ شوێنێکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






