قەیس خەزعەلی: پێویستە ئەو لایەنانەی لە پشت هێرشەکەی کۆرمۆرەوەن ئاشکرا بکرێن

شەیری بکە لە:
قەیس خەزعەلی: پێویستە ئەو لایەنانەی لە پشت هێرشەکەی کۆرمۆرەوەن ئاشکرا بکرێن

ئاڤا نیوز

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسایبی ئەهلی حەق لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی پیشەیی و گشتگیر دەکاتەوە کە سرووشتی هێرشەکە و ئەو لایەنانەی لە پشتیەوەن ئاشکرا بکات.

چیرۆکی سەرەکی: 
شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 80% کەم بووەتەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەق لە بڵاوکراوەیەک دەڵێت، ئیدانەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەین و پێمان وایە ئەم دەستدرێژییە تەنیا بۆ سەر پێگەیەکی ئابووری نییە، بەڵکو لێدانە لە توانای دەوڵەت بۆ پاراستنی سەروەت و سامانی گەلەکەی.

لە بڵاوکراوەکە هاتووە، "جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی پیشەیی و گشتگیر دەکەینەوە کە سرووشتی هێرشەکە و ئەو لایەنانەی لە پشتیەوەن ئاشکرا بکات و ئەنجامەکان بخاتە بەردەم ڕای گشتی، چونکە پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان بەدی نایەت مەگەر بە لێپرسینەوە لە بکەران بەبێ هیچ چاوپۆشییەک.

دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە پێویستیی عێراق بە خاوەندارێتی بڕیاری تەواوی سەروەری خۆی لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی کێڵگە و دامەزراوەکان بەدوور لە هەر دەستێوەردانێک دەردەخات، چونکە سامانی نیشتمانی مەیدانێک نییە بۆ باجگیری (ئیبتزاز) و کارتی ململانێ نییە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ