فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکات لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر هەڵوێستیان هەبێت
- هەواڵ
- 27 تشرینی دووەم
شەیری بکە لە:

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییەکی سەر کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بە "تیرۆرستی" ناودەبات و داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەکات هەڵوێستیان بەرامبەر ئەم تاوانە هەبێت.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بە "تیرۆرستی" ناودەبات و داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەکات هەڵوێستیان بەرامبەر ئەم تاوانە هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30ـی شەوی ڕابردوو، هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، هاوکات ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و زیانی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە.
دەقی ڕاگەیێنراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندى سەرکۆنەى هێرشە تیرۆریستییەکەى شەوى رابردووى سەر کێڵگەى کۆرمۆر دەکەین و داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەکەین هەڵوێستیان بەرامبەر ئەم تاوانە هەبێ.
بە توندى سەرکۆنەى هێرشە تیرۆریستییەکەى شەوى رابردووى 26ى تشرینى دووەمى 2025 ى سەر کێڵگەى کۆرمۆر دەکات کە مەبەست پێکانى ژێرخانى ئابوورى و خزمەتگوزارى گشتى لە هەرێمى کوردستان و عیراق و دروستکردنى هەڕەشەى راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرى هەرێم و وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی.
ئەم هێرشە بۆ سەر کێڵگەى کۆرمۆر بۆتە مایەى پچڕانى وزەى کارەبا لەسەر چەندین ملیۆن هاوڵاتى. لە رابردووشدا هێرشى تیرۆریستى لەم شێوەیە بۆ سەر ژێرخانى ووزە لە هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە. سەرەڕاى ئاشکرابوونى ئەو لایەنانەى کە کردەوەکانیان ئەنجامداوە رێکاریى پێویستیان بەرامبەر نەگیراوەتەبەر .
هێرشى شەوى رابردوو بووە هۆکارى پەکخستنى تەواوى کێڵگە گازییەکەو دابەزینى ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا بەشێوەیەکى بەرچاو، کە ئەمەش راستەوخۆ کاریگەرى دەکاتە سەر ژیانى هاوڵاتیان لە هەرێمى کوردستان و بەشێکى عیراق.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەم هێرشە تیرۆرستییەی بۆ سەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ژێرخانی ئابوورییەکەی هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و دەستدرێژییە بۆ سەر تەواوی هەرێمی کوردستان و عیراق.
داوا لە لایەنە بەرپرسەکانى حکومەتى فیدڕاڵ دەکەین کە بە جددى بە دواداچوون بۆ ئەو هێرشە تیرۆریستییە بکەن تاکو تاوانباران بە سزاى خۆیان بگەیەنن. بۆ ئەوەى لە ئایندەدا ئەو کردەوە تیرۆریستییانە دووبارە نەبنەوە.
داواکارین پاڵپشتى هەرێمى کوردستان بکەن لە دابینکردنى سیستەمى بەرگرى ئاسمانی لە پێناو پاراستنى سەقامگیرى و ئاسایشى هەرێمى کوردستان کە بەشێکى دانەبڕاوە لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى.
داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەکەین ئەم کردەوە تیرۆریستیانە سەرکۆنە بکەن کە کاریگەرى نەرێنى لەسەر سەقامگیرى و پەرەپێدانى هەرێم هەیەو پاڵپشتى خۆیان بۆ پاراستنى ئاسایشى ووزەو ژێرخانى ئابوورى هەرێم دووپات بکەنەوە. هەروەها داوا دەکەین کە لە رێگاى کەناڵە دیپلۆماسییەکانى خۆیانەوە فشار بخەنە سەر حکومەتى فیدڕاڵ بۆ ئەوەى رێگرى بکات بۆ ئەوەى لە ژێر هەر پەردەیەکدا بێت چیتر ئەم جۆرە تاوانانە دەرهەق بە هەرێمى کوردستان ئەنجام نەدرێت.
هەرێمى کوردستان پابەندى خۆى دووپات دەکاتەوە لە پاڵپشتى کردنى ئاسایش و سەقامگیرى و پێکەوەژیانى ئاشتیانەو بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى و کردەوەى تیرۆریستی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





