
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئاڵای ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوای سزادانی هێرشبەرانی کۆرمۆر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30ـی شەوی ڕابردوو، هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، هاوکات ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و زیانی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پێگەیشت.
ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە: هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، بە تووندترین شێوە، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کرد و پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵ بدرێت لە هەرێمی کوردستانیش ڕێکار و پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە دژی ئەم جۆرە هێرشانە دابین و بەهێز بکرێن و ئەو کەسانەی لە پشت ئەو هێرشە تیرۆریستیانەن ئاشکرا و ڕادەستی یاسا بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 15 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





