مۆلیدە ئەهلییەکان بەشێوەیەکی کاتی لەچەند گەڕەکێکی هەولێر کارەبا بە هاونیشتمانیان دەدەن
- هەواڵ
- 27 تشرینی دووەم

دیمەنی یەکێک لە مۆلیدە ئەهلییەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو هێرشەی کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، دابینکردنی کارەبا لە سەرتاسەری کوردستان کەمبووەتەوە، لە سنووری شاری هەولێریش چەند مۆلیدەیەکی ئەهلی بۆ دابینکردنی کارەبا خراونەتە کار.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر کۆرمۆر، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و هەناردەی غاز بۆ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبوویەوە.
لێدوانی فەرمی: خۆران خۆرانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە گەڕەکەکانی 159ـی گوڵان، گوڵان یەک، دوو و سێ، برایەتی، خانزاد، دۆلاراوە، بەشێکی هەڤاڵان، بەشێکی وەزیران و بەختیاری، هاوکاتی ناحیەی کەسنەزان، بۆ دابینکردنی کارەبای ماڵان پشت بە مۆلیدە ئەهلییەکان دەبەسترێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی خۆران خۆرانی، تاوەکو ئێستا لە هیچ گەڕەکێکی دیکە بڕیار داگیرساندنی مۆلیدە ئەهلییەکان نەدراوە، ئێمەش خەریکی دیراسەکردنی بابەتەکەین و چاوەڕێی وەڵامی تیمی پڕۆژەی ڕووناکین لەوبارەیەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای هەولێر مۆلیدەی هیچ گەڕەکێک هەڵنەگیراوەتەوە، کە 1500 مۆلیدەی ئەهلی لە سنوورەکە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






