وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی ئاڤا ئاشکرای دەکات کەی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
- هەواڵ
- 27 تشرینی دووەم

لۆگۆی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دوو مەرج بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات و باس لەوەش دەکات کە بەلایەنی کەمەوە 48 کاتژمێری پێویستە.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو 26-11-2025 هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەڕێژەی 80% کەم کرایەوە.
زانیاریی زیاتر: لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان پێدانی کارەبا لە 24 کاتژمێرەوە بۆ پێنج بۆ شەش کاتژمێر دابەزیوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە 525 ملیۆن پێ سێجا غازی سرووشتی لە کۆرمۆر بەرهەم دەهێنرێت و بۆ 15 وێستگەی ناوخۆ دەنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بۆ ئاسایبوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتمانی بەلایەنی کەمەوە 48 کاتژمێرمان پێویستە، ئەمەش بە دوو مەرج:
یەکەم: ئەگەر زیان تەنها بەر کۆگای هەڵگرتنی غازی کێڵگەی کۆرمۆر کەوتبێت و زیانەکان زیاتر نەبن، ئەمەش دوای گەڕانەوەی لیژنە هاوبەشەکە دەردەکەوێت.
دووەم: ئەگەر مەترسی نوێ دروست نەبێت و جارێکی تر هێرش نەکرێتەوە سەر کێڵگەکە.
لەلایەکی دیکەوە: کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا لەبارەی ئاسایبوونەوەی دۆخی پێدانی کارەبای نیشتمانی ڕایگەیاند: ئەگەر بە هۆی هێرشەکە تەنها خەزانەکانی هەڵگرتنی غاز زیانیان بەرکەوتبێت، پێشبینی دەکەین لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی بێتەوە، ئێستاش دەتوانین ڕۆژانە تەنها 6 بۆ 8 کاتژمێر کارەبا بدەین.
لەبارەی کەمبوونەوەی غازی شلی ماڵان، وەزیری کارەبا دڵنیایی دا هیچ کێشەیەک لە بڕ و نرخی غاز ڕووینەداوە و گران نابێت.
نوێدەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





