
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای ئەوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بەتۆمەتی "هاوکاریکردنی سوپای پاسداران و گرووپە میلیشیاکان" کۆمپانیای فلای بەغدادی خستە لیستی سزاکانییەوە، بانکی ناوەندیی عێراقیش هەژمارەکانی کۆمپانیاکەی لە سێ بانکی سەرەکی عێراق سڕکرد.
چیرۆکە سەرەکییەکە: "بەهۆی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیا چەکدارەکانی عێراق، سووریا و لوبنان"، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمپانیای فلای بەغدادی خستە لیستی سزاکانیەوە. هەر ئەوەش نا، بانکی ناوەندیی عێراقیش کۆمەڵێک "ڕێککاری تووند"ـی لە بەرامبەر ئەو کۆمپانیایە گرتەبەر.
لێدوانی فەرمی: "ئەمڕۆ سێشەممە 23-1-2024، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری سڕکردنی هەژمارەکانی کۆمپانیای فلای بەغدادی لە سێ بانکی سەرەکی دا". سەرچاوەی ئەم زانیارییە میدیا عێراقییەکانن.
زانیاریی زیاتر: لەدوای سزاکانی ئەمریکا، هەر ئەمڕۆ سێشەممە 23-1-2024، کۆمپانیای فلای بەغداد لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "گەشتەکانیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوو هەڵوەشاندوونەتەوە". بەڵام دیارنییە ئەم کارەی کۆمپانیاکە، بەهۆی سزاکانەوەیە یان لە کاردانەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراقە. ئاڤا میدیا زانیویەتی، ئەو گەشتانەی لە لایەن کۆمپانیای فلای بەغدادەوە هەڵوەشێنراونەتەوە بۆ دوبەی، بەیروت و ئیستەنبوڵ بوونە.
لە لایەکی دیکەوە: كۆمپانیای فلای بەغداد ڕەتیکردەوە لەو کارەدا تێوەگلابن و هاوکاری "سوپای پاسداران و میلیشیا چەکدارەکان"ـیان کردبێت، ڕاگەیەنراوێكیشی بڵاوکردەوە و داوای بەڵگەی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا کرد. ڕاشیگەیاند: "سكاڵا تۆمار دەكەین و دەبێت قەرەبوو بکرێینەوە".
باکگراوند: ڕۆژی دووشەمە 22-1-2024، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆمپانیای فلای بەغدادی خستە لیستی سزاكانیەوە، ئەمەش بەتۆمەتی ئەوەی هاوكاری "سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیا چەكدارەكانی لە عێراق، سووریا و لوبنان" کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





