شاندە ئەمنییەكەی كوردستان و عێراق دەگاتە كۆرمۆر

شەیری بکە لە:
شاندە ئەمنییەكەی كوردستان و عێراق دەگاتە كۆرمۆر

ئاڵای هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەگەڵ وێنەی ڕووداوەکەی کۆرمۆر

ئاڤا نیوز

بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشی دوو ڕابردووی سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ، شاندێكی باڵای ئەمنیی هەرێمی كوردستان و عێراق دەگەنە شوێنی ڕووداوەكە.

وێنە گەورەکە: هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کاردانەوەی فراوانی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لێکەوتووەتەوە، حکومەتی عێراق لە ئاستی باڵای ئیدانەی ئەو کردە تیرۆریستییەی کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو:  بەپێ زانیارییەكانی ئاڤا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندە باڵا ئەمنییەكە كە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پێكهێنراوە دەگەنە كێڵگەی غازی كۆرمۆر و دەست لە لێكۆڵینەوە دەكەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندامانی لیژنە باڵاکە پێکهاتوون لە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق. حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

لەلایەكی دیكەوە: شاندە باڵاكە تیمێكی پسپۆری ئەمنییشیان لەگەڵە و بە وردی لێكۆڵینەوە لە شێوازی هێرشەكە و شوێنی ئاراستەكردنی دەكەن، هاوكات كار لەسەر چۆنیەتی پاراستنی ئاساییشی ناوچەكە دەكەن، هەروەها ئاستی زیانەكانیش دیار دەكەن.

چیرۆكی سەرەكی: كاتژمێر 11:30 خولەكی درەنگانی شەوی سێشەممە 26-11-2025، هێرش كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەو هۆیەوە ئاگرێكی گەورە لە كێڵگەكە كەوتەوە و یەكێك لە گەورەترین كۆگاكانی كێڵگەكە زیانی بەركەوت، بەمەش دابینكردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان وەستا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە 75%ی دابینكردنی كارەبای هەرێمی كوردستان پشت بە غازی ئەم كێڵگەیە دەبەستێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ