لەنێو بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکرێت
- کوردستان
- 28 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی تایبەت لەنێو بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
لەنێو بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کرا، داواش دەکرێت ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەبێتە یارییەکی سیاسی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 27-11-2025، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە تایبەت بوو بە کەمە نەتەوایەتییەکان، دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر و چەندین کۆمەڵە و کەسایەتیی و ڕێکخراوی کوردی لە سەرتاسەری جیهان بەشدارییان کرد و بەیاننامەیان خوێندەوە.
لێدوانی تایبەت: ئاوات مستەفا، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی لە جنێڤ و یەکێتی ئەوروپا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، 18ـمین کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشێکە لە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیارانی باڵای مافەکانی مرۆڤ، ئەم جارە دەزگای خێرخوازی بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد.
ئاوات مستەفا ڕوونی دەکاتەوە، "لەچوارچێوەی وتارەکەمان ئیدانەی ئەو هێرشەمان کرد کە دوێنێ شەو کرایە سەر کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ". هەروەها لە کۆبوونەوەی سبەی دووبارە ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە کرێت و لەلایەن ڕێکخراوێکی دیکەی کوردی دەخوێندرێتەوە، داوا دەکرێت ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەبێتە یارییەکی سیاسی.
زانیاریی زیاتر: لە وتارەکەی ئەمڕۆی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە جنێڤ، باسی ئەمانەش کرا:
- پارێزگارییکردن لە مافی کەمە نەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستان.
- قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕی داعش، بەتایبەتی ئێزدییەکان.
- ئەو تاوانبارانەی کە دەستیان هەبووە لە قڕکردن و کۆمەڵکوژی هاووڵاتیان لە عێراق بە گشتی و ئێزدییەکان بە تایبەتی، هەروا بە ئاسانی بەسەریاندا تێنەپەڕێت و دادگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بەو دۆسیەیە هەبێت و تاوانباران بدۆزێتەوە و بە سزایان بگەیێنێت.
- ناوهێنانی هەرێمی کوردستان وەک نمونەیەکی جوان و زیندوو بۆ پاراستنی کەمە نەتەوایەتییەکان، پێویست دەکات نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەرتاسەری جیهان هەڵیبژێرێت، بۆئەوەی بتوانێت کە لە شوێنەکانی دیکە کاری لەسەر بکات.
- ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان بۆ کەمە نەتەوایەتییەکان کراوە، چ وەک ئایین، چ وەک گەلان، نمونەیەکی زیندووە و نەک هەر پارێزراون، بەڵکو نوێنەری تایبەتی خۆشیان هەیە.
- وا بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی دیکەی کوردی کە بەشدارن، دەستخۆشی لە پرۆژەکان و سیاسەت و کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.
هەنگاوی داهاتوو: نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی لە جنێڤ و یەکێتی ئەوروپا ئەجێندای کارەکانی لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ ئاشکرا دەکات کە ئەمانەن:
- کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەنێوان هەموو کۆمەڵە کوردییەکان و کەسایەتییەکان دەکرێت، بۆئەوەی لەمەودوا لێکتێگەیشتنی باشتر هەبێت، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- دوای کۆبوونەوەکە، بڕیار وایە دەزگای خێرخوازی بارزانی و ڕێکخراوەکانی دیکە کۆبوونەوەیەکی دیکەی تایبەت لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ دەکەن و داوەتنامەیەکی پێشکەش دەکەن، بۆئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و ئەو پێشکەوتنانەی کە بۆ مافەکانی مرۆڤ هەیە لە هەرێمی کوردستان، بە چاوی خۆی بیبینێت و بیکاتە یەکێک لە بەرنامەکانی کاری ساڵانی داهاتووی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆبوونەوەیە، 18ـەمین کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو تایبەت بە کەمە نەتەوایەتییەکان، ساڵانە کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤی پایتەختی سویسرا ڕێکی دەخات، ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئەو خەڵکانەی کە لە شوێنەکانی تر پلاتفۆرمی دیکەیان نیە، لێرە شوێنیان هەبێت و قسەی خۆیان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






