
مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، پشتیووانیی وڵاتەکەی بۆ دامەزراوە ئەمنییە "شەرعییەکانی" عێراق دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە هاوبەشیی نێوان هەردوولا لە ساڵانی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەدەست هێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ئەمەریکا هەمیشە پشتیووانی لە دامەزراوە ئەمنییە شەرعییەکانی عێراق کردووە و پێشکەوتنی ڕاستەقینە لە بواری هاوکاری ئەمنی و سەربازی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەدەست هاتووە، بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداریدا لەوەی عێراق پێویستیی زۆر بە ئەنجامدانی چاکسازیی بنەڕەتی هەیە.
زانیاریی زیاتر: ساڤایا ئاماژەی بەوەکرد، کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کە بە بەهای ملیارەها دۆلار کەلوپەل و پشتیووانییەکی زۆریان پێشکەش عێراق کردووە، هێشتا وەک هاوبەشی سەرەکی لە پرۆسەی بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراقدا دەمێننەوە .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مارک ساڤایا بازرگانێکی ویلایەتی میشیگانی ئەمریکایە و تەمەنی 40 ساڵە، هاووڵاتییەکی کلدانی ئەمریکییە و بنەچەی دەگەڕێتەوە بۆ کلدانەکانی عێراق و لە بواری پیشەسازی گژوگیادا کاری کردووە و لە هەڵمەتەکانی ساڵی 2024ـی ترەمپدا بۆنە و چالاکیی ڕێکخستووە کە پاڵپشتی لە کۆمەڵگەی عەرەبی - ئەمریکی و کلدانی لە ویلایەتەکەی بۆ ترەمپ کۆکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





