
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا کۆچکردن لەو وڵاتانەی بە جیهانی سێیەم ناودەبرێن بۆ ئەمریکا ڕادەگیرێت، ئەم بڕیارە توندەی ترەمپ تەنیا ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە هاووڵاتییەکی ئەفغانی لە واشنتن تەقەی لە دوو سەربازی ئەمریکا کرد یەکێکیانی کوشت.
وێنە گەورەکە: دوای بریندارکردنی دوو سەربازی ئەمریکی لەلایەن کۆچبەرێکی ئەفغانی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا و گیان لەدەستدانی یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمریکا ڕێکاری توندی بەرامبەر کۆچبەران گرتووەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی هەمیشەیی کۆچکردن لە هەموو وڵاتانی جیهانی سێیەم ڕادەگرم، هەروەها هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی ملیۆنان کۆچبەری کرد کە لە سەردەمی جۆبایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا مۆڵەتیان پێدراوە و وتی، هەر کەسێک سەرمایەیەکی پوخت و بەسوود نەبێت بۆ ئەمریکا، دەردەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: جۆزێف ئێدلۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هاووڵاتیبوون و کۆچبەری ئەمریکا، فەرمانی کردووە بە پێداچوونەوەیەکی ورد و گشتگیر بۆ هەموو گرین کارتی ئەو بیانییانەی خەڵکی ئەو وڵاتانەن کە جێی نیگەرانین.
زانیاریی زیاتر: دەزگاکە ئاماژەی بە لیستێکی 19 وڵاتی کردووە (لەوانە ئەفغانستان، ئێران، کوبا، هایتی و میانمار) کە ڕووبەڕووی سنووردارکردنی گەشتکردن دەبنەوە. هەروەها ئیدارەی ترەمپ فەرمانی کردووە بە وەستاندنی دەستبەجێی مامەڵەکانی کۆچکردن لە ئەفغانستانەوە.
ئەمەش بزانە: وڵاتانی جیهانی سێیەم ئەو وڵاتانەن کە لە جەنگی ساردا لە نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە بەرەیەک و یەکێتی سۆڤییەت و هاوپەیمانەکانی لە بەرەکەی دیکە بێلایەن بوون و سەر بە هیچ کام لەو دوو بەرەیە نەبوون کە زۆربەی وڵاتانی ئەفریقا، ئاسیا و ئەمریکای لاتینن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






