کوردێک لە بەریتانیا بەهۆی ئەوەی وەک کۆیلە مامەڵەی لەگەڵ کارمەندەکانی کردووە سزا درا
- جیهان
- 28 تشرینی دووەم

شوێنی مانەوەی کارمەندەکان
ئاڤا نیوز
بە تاوانی بە کۆیلەکردن و بە زۆرکارپێکردنی هەشت کەس لە شووشتنگەیەکی ئۆتۆمبێل، دادگای کینگستۆن لە بەریتانیا سزای هەشت ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر کوردێکی تەمەن 45 ساڵدا سەپاند.
چیرۆکی سەرەکی: هەشت هاووڵاتیی ڕۆمانی کە لەنێویاندا مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ و دوو ژنی گەنج لە بیستەکانی تەمەنیان و پێنج پیاوی دیکە لە بیست و سییەکانی تەمەنیان بوون. لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 بە بەڵێنی ناڕاست وەک پێدانی شوێنی مانەوە، مووچەی باش و خواردن فریودراون و هێنراونەتە بەریتانیا.
دوای گەیشتنیان بە بەریتانیا، کوردێک بەناوی هیوا کە خاوەنی شوشتنگەیە دەستبەجێ ناسنامە و پاسپۆرتەکانی لێ سەندون و لە شوشتنگەکە لە ژوورێکی بچووک بەندی کردوون و ناچاری کردوون کاری بۆ بکەن. بەپێی وتەی پۆلیسی لەندەن، قوربانییەکان ڕووبەڕووی ئازاری جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: تاوانبارەکە ناوی هیوا مەرگەییە و دانیشتووی باشووری شاری لەندەنی بەریتانیا بووە، ئەم کەسە کوردە و خاوەنی شوشتنگەیەکی ئۆتۆمبێل بووە.
لێدوانی فەرمی: مارک میلیکن سمیت، دادوەری دادگاییەکە لە کاتی خوێندنەوەی سزاکەدا ڕووی لە هیوا مەرگەیی کردووە و پێی وتووە، بە بۆچوونی من، حەزی تۆ بۆ قازانجی ماددی زاڵ بووە بەسەر ویژدانتدا بەرامبەر ئەم گەنجانە و شوێنی مانەوەی کارمەندەکان سارد، تەڕ و پیس بووە، بە ئەنقەست ویستووتە لەو دۆخەدا بیانھێڵیتەوە تا قازانجیان لێ بکەیت.
لەلایەکی دیکەوە: تەنانەت لە کاتی کەرەنتینەی کۆرۆناشدا، ڕێگەیان پێ نەدراوە بچنە دەرەوە و لەو شوێنەدا زیندانی کراون، سەرباری ئەوەی کار نەبووە، تاوانبارەکە داوای کرێی مانەوەشی لێ کردوون. بارودۆخەکە هێندە خراپ بووە، یەکێک لە ئافرەتەکان تووشی هەوکردنێکی تووند بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و چەندین نەشتەرگەری بۆ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هیوا مەرگەیی لە کاتی ئۆپراسیۆنی پۆلیس بۆ سەر شوێنەکەی لە دەرەوەی وڵات بووە، بەڵام لە مانگی سێی 2021 کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ بەریتانیا دەستگیرکراوە.
باکگراوند: لە ساڵی 2021، مێرمێنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان توانیویەتی پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات. کاتێک پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە، بینیویانە ئەوان لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین. بەهۆی ئەوەی زمانی ئینگلیزییان نەزانیوە، لە ڕێگەی گۆگڵ ترانسلەیتەوە بە پۆلیسیان وتووە کە چۆن لەلایەن کەسێکەوە فریودراون و بەڵگەنامەکانیان لێ سەندراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





