پرۆژەی ڕووناکی لە ڕێگای ئاڤاوە ڕوونکردنەوە لەبارەی گەڕانەوەی کارەبا و هەڵکردنی مۆڵیدەکان دەدات
- هەواڵ
- 28 تشرینی دووەم

دیمەنی ڕووناکی لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ گەڕانەوەی کارەبای نیشتمانی بۆ باری ئاسایی خۆی، مۆلیدە ئەهلییەکانی گەڕەکیش سەرپشک کراون لە هەڵکردنی مۆلیدەکانیان.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 26ـی مانگ، چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو کاتژمێر 11:30، بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە 525 ملیۆن پێ سێجا غازی ڕۆژانە وەستا و بەرهەمهێنانی سێ هەزار مێگاوات کارەبا ڕاگیرا، ئەمەش وایکرد بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی داببەزێت و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە ڕۆژێکدا بۆ پێنج کاتژمێر کەمببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پڕۆژەی ڕووناکی تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند: کارەبای نیشتیمانی لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا دەگەڕێتەوە و ڕێگری لە هیچ خاوەن مۆلیدەیەک نەکراوە بۆ هەڵکردنی مۆلیدەکانیان.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکە، لە هیچ شار و شارۆچکەیەک ڕێگری لە خاوەن مۆلیدەکانی گەڕەک نەکراوە مۆلیدەکانیان کارپێبکەن، پڕۆژەی ڕووناکی ڕێگر نابێت لە هەڵکردنی مۆلیدەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە بەخێرایی کێشەکە چارەسەر دەکرێت، وێستگەکەش چاککراوەتەوە و لەماوەیەکی نزیک کارەبا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
سەبارەت بە کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانیش گوتی، کەس ڕێگری لە خاوەن مۆلیدەکان نەکردووە کارەبا بە هاوڵاتیان بدەن بەڵکو داوامان لێ کردوون کارەبا بدەنە هاوڵاتییان، بەشێکیشیان وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی خۆیان کارەبا دەدەن بەبێ ئەوەی خۆمان پێیان بڵێن ئەمەش جێگای دەستخۆشییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






