ئاڤا ڕۆڵی هەبوو لە كۆكردنەوەی 400 هەزار دەنگ بۆ پشتیوانیی هاندەرانی یانەی زاخۆ
- هەواڵ
- 29 تشرینی دووەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
كاتژمێر 12ـی شەوی ڕابردوو، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی باشترین هاندەری جیهان بەكۆتاهات، لەماوەی 22 ڕۆژی پرۆسەكە، ئاڤا میدیا نزیكەی 400 هەزار دەنگی لەبەرژەوەندی هاندەرانی یانە سوورپۆشەكەی دەلال كۆكردەوە.
چیرۆكی سەرەكی: فیفا لە ڕۆژی 6ـی ئەم مانگە، لیستی سێ بەربژێری باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاوكردەوە، هاندەرانی یانەی زاخۆ لەپاڵ هاندەرانی ئەرژەنتین و ئیسپانیا، لە لیستی كۆتایی باشترینەكانی فیفا بوون، لەو ڕۆژەوە تاوەكو كاتژمێر 12:00ـی شەوی 28-11-2025، كەمپەینێكی فراوان بۆ پشتیوانیكردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ بەناونیشانی 'زاخۆ بەرەو بەجیهانبوون' دەستیپێكرد؛ ئاڤا میدیا وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی، لەڕێگەی پاسی گەڕۆک و هەڵدانی خێمەوە، بەشداریی كارای لەو كەمپەینەدا كرد.
لێدوانی فەرمی: نەشوان كاكۆ، ڕێكخەری كەمپەینی پشتیوانیكردن لە هاندەرانی زاخۆ تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لەماوەی 22 ڕۆژدا، بەهەردوو شێوازی ناوخۆیی و گەڕۆک، بەهەماهەنگیی لەگەڵ ئاڤا میدیا 21 خێمەیان لە سەرتاسەریی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دانا، جگە لە هەڵدانی خێمەش پاسی 'ئاڤا یەكەمە' بەشێوەی گەڕۆك لەماوەی دیاریكراودا لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەسووڕایەوە، توانرا نزیكەی 400 هەزار دەنگ بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ كۆ بكرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: جگە لە هەڵدانی خێمە و پاسی گەڕۆک، ئاڤا میدیا لەڕێگەی خەڵاتكردنی بەشداربووانی سۆشیال میدیا بە خەڵاتی گرانبەها، پشتیوانیی زۆری بۆ دەنگدان لەپێناو یانەكەی دەڵاڵ كۆكردەوە، جیا لەوەش، لەنێو خێمەکانی ئاڤا، بەشێک لە ئەستێرەکانی ئاڤا و کارمەندانی، لە پێشوازی ئەو کەسانە بوون کە بەشداری کەمپیەینەکەیان دەکرد، هاوکات تیمێکی تایبەتی دانابوو بۆ هاوکاریکردنی هاونیشتمانیان لە چۆنیەتیی دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بەشێوەی ئەلیكترۆنی.
ژمارەكان وا دەڵێن: تەنیا لەڕێگەی ئەو خێمەیەی كە ئاڤا میدیا لەنزیك پردی دەلال هەڵیدابوو، لەماوەی یەك هەفتەدا 21 هەزار و 133 دەنگ بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ كۆكرایەوە.
بۆچی گرنگە: بە بردنەوەی خەڵاتی "زە بێست"، هاندەرانی یانەی زاخۆ دەچنە سەر نەخشەی وەرزشیی جیهان و لە پاڵ باشتریینەکانی تۆپی پێ لە جیهان خەڵات وەردەگرن كە بڕیارە مانگی یەكی ساڵی داهاتوو لە مەڕاسیمێكی گەورەدا، تەواوی خەڵاتەكان دابەش بكرێن، ئەمەش دەبێتە دەسکەوتێکی گرنگ بۆ ناوبانگی وەرزشیی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






