بەهۆی پیسبوونی هەوا قوتابخانەکانی تاران و چەند دیکەی شارێکی ئێران دادەخرێن
- ژینگە
- 29 تشرینی دووەم

دیمەنی تاران کە دیارە هەواکەی زۆر پیس بووە
ئاڤا نیوز
بەهۆی شەپۆلی بەردەوامی پیسبوونی هەوا لە چەندین شاری ئێران، دەرگای قوتابخانە و زانکۆکان لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتە داخران.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی میدیا ئێرانییەکان، لیژنەی فریاگوزاریی پیسبوونی هەوای تاران ئاشکرای کرد، قوتابخانە و زانکۆکانی پایتەخت سبەینێ دادەخرێن، بەڵام ئەم بڕیارە شارەکانی مەلارد، شەهریار، قودس، روبات کەریم، فیروزکۆ، دەماوەند و پەردیس ناگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: جێگری پارێزگاری ئەردەوێڵ پشووی فەرمی لە قوتابخانە و زانکۆکانی ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند، هەروەها لە تەوڕێز و چەند شارێکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران ئەمڕۆ شەممە کرایە پشووی فەرمی.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای هورموزگان ڕایگەیاند، بەهۆی پیسبوونی ژینگە و هەواوە، سەرجەم دامەزراوە وەرزشییە حکومی و تایبەتەکان تا ڕۆژی یەکشەممە 30ـی نۆڤەمبەر دادەخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت





