نوێنەری سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان: وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 تشرینی دووەم

دیمەنی دوای بۆردوومانکردنی بێت جین لە سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە
ئاڤا نیوز
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی (بێت جین) لە دیمەشق دەکات و ئاماژە بەوەدەدات، ئێستا وەڵامی سەربازیی ئیسرائیل نادەنەوە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانیان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر شارۆچکەی بێت جین لە دەورووبەری دیمەشق، بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژران و براینداربوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا)، ئیبراهیم عولەبی، نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕوونی کردەوە کە سووریا بە شێوازی نێودەوڵەتی وەڵامی تەلئەبیب دەداتەوە.
لەهەمان کاتدا: عولەبی جەختی کردەوە کە سووریا "ناچێتە ژێر کاریگەریی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، بەڵکو بە ڕێگەی نێودەوڵەتی وەڵام دەداتەوە". هەروەها ئاشکرای کرد کە لە لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش قسەی کردووە سەبارەت بە هێرشەکەی سەر بێت جین.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر بێت جین کرد و بە "تاوانی جەنگ" ناوی برد و داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی کرد "بەپەلە هەنگاو بنێن" بۆ کۆتاییهێنان بەو هێرشانە.
زیانە سەرەکییەکان: لە پێکدادانەکانی بێت جین، 15 کەس کوژران کە 7یان هاووڵاتی سڤیل بوون، جگە لە برینداربوونی 6 سەربازی ئیسرائیلی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






