
ساتی هێرشەکەی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی ئیکۆ عێراق ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان، زیانی دارایی ڕۆژانە گەیشتووەتە 7.41 ملیۆن دۆلار.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30ـی شەوی 26ـی تشرینی دووەم، هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 80% کەم بووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ڕوانگەی ئیکۆ عێراق، کێڵگەی کۆرمۆر پێش هێرشەکە، ڕۆژانە 530 ملیۆن پێ سێجا غازی سرووشتیی بەرهەمدەهێنا، کە نرخی یەک ملیۆن پێ سێجا نزیکەی 10 هەزار دۆلارە. جگە لەوەش، ڕۆژانە 1,580 تۆن گازی (LPG) و نزیکەی 22 هەزار بەرمیل گازی کۆندێنسەیت (Gas Condensate) بەرهەمدەهێنا.
پێدراوە ڕاستەکان: ئیکۆ عێراق ئاماژە بەوە دەدات، ئەم زیانانە تەنیا بریتی نین لە وەستانی بەرهەمهێنان، بەڵکو کرێی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان، تێچووی هێڵەکانی گواستنەوە و کەمبوونەوەی بەرهەمی کارەباش دەگرێتەوە.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: دوای گەڕانەوەی ئەو شاندەی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانی بە ئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆ دوای 72 کاتژمێر ئاشکرا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






