ڕاپۆرتی سەرەتایی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر گەیشتووەتە دەست سوودانی
- هەواڵ
- 29 تشرینی دووەم

محەممەد شیاع سوودانی و وێنەی ساتی هێرشەکەی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
لێژنەیەکی باڵا لەگەڵ دوو لیژنەی تەکنیکی و هەواڵگری، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر دەکەن و ڕاپۆرتی سەرەتایی گەیشتووەتە دەست محەممەد شیاع سودانی، سبەی شەممە ئەو 72 کاتژمێرە کۆتایی دێت کە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەی دەستنیشان کرابوو.
وێنە گەورەکە: ئەو لێژنە باڵایەی بە بڕیاری محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە هەمان کاتتدا فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە پێكهات بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، هەریەک لە عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق، حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سەردانی كێڵگەكەیان كرد و بە ئامادەبوونی تیمێكی پسپۆڕی سەربازی و ئەمنی و نوێنەری كۆمپانیای دانە غاز كۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بڕیاردرا بەدواداچوون بۆ هەموو وردەکارییەکی هێرشکردنکە بکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: ڕاپۆرتی سەرەتایی و هەڵسەنگاندنی لێژنە باڵای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر گەیشتووەتە محەممەد شیاع سودانی، چاوەڕوانی ڕاپۆرتی هەردوو لیژنەی تەکنیکی و هەواڵگریین کە هێشتا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و ئەمڕۆ و سبەی کاتیان لەبەر دەست ماوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشی یەکەم لەڕێگەی درۆنەوە بووە، هێرشی دووەم لەڕێگەی مووشەکی گراد ئەنجامدراوە.
زانیاریی زیاتر: بۆ جاری یازدەمینە هێرش دەکرێتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، جگە لە پێشێلکردنی سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان، جیاواز لە جارانی پێشوو هێرشەکەی ئەمجارە زیانێکی زۆری بە خەزانی غاز گەیاندووە و بەهۆیەوە نزیکەی سێ هەزار مێگاوات ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، بەمەش ڕێژەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کەم بووەوە، بۆیە فشارێکی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسەر حکومەتی عێراقە کە دەبێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن، ناوی ئەو کەس و لایەنانەش ڕابگەیێنرێت کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە، بۆئەوەی جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






