نەوەی نوێ كۆدەبێتەوە و بەشداریكردنی لە كابینەی نوێی حكومەت تاوتوێ دەكات
- کوردستان
- 29 تشرینی دووەم

لۆگۆی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی، نەوەی نوێ لە كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی ئەم هەفتەیەدا، پلان و ئەجێندای خۆی بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات، تاوتوێی ئەو پۆستە حكومییانەش دەكات كە جوڵانەوەكە وەكو بەركەوتەی هەڵبژاردن بە مافی خۆی دەزانێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ، ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە لە بارەگای سەرەكیی خۆی لە سلێمانی بە سەرپەرشتی سروە عەبدولواحید، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و ئەندامانی هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراقیش بەشداریان کرد. یەکێک لەو بابەتانەی تەوەری کۆبوونەوەکە بووە، تاوتوێکردنی بژاردەی بەشداریکردن بووە لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەكە بە ئاڤای وتووە، نەوەی نوێ ڤیتۆی لەسەر كۆبوونەوە لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسی نییە، لە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنەكە كە ئەندامانی هەردوو فراكسیۆنی جووڵانەوەكە لە پەرلەمانی عێراق و كوردستانیش بەشدار دەبن، پلان و ئەجێندای خۆیان ئاشكرا دەكەن كە چۆن و بە چ میكانیزمێك، لەگەڵ كام لایەن كۆ دەبنەوە.
ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاڤا وتیشی، هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەم هەفتەیە، گفتوگۆ لەبارەی ئەو پۆستانە دەكرێت كە نەوەی نوێ وەكو بەركەوتەی هەڵبژاردن بە مافی خۆی دەزانێت وەریان بگرێت.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكەی ئەم هەفتەیە، بەهەمان شێوەی كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو، بە سەرپەرشتی سروە عەبدولواحید، خوشكی سەرۆكی حوكمدراوی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئەندامی دەرچووی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، و زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ و هەردوو فراكسیۆنە پەرلەمانییەكەی جوڵانەوەكە لەسەر ئەوە كۆكن؛ بەشداریی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





