ئاڤا هۆکاری گرژییەکەی گوندێکی گوێڕ ئاشکرا دەکات؛ کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 29 تشرینی دووەم
دیمەنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لاجان
ئاڤا نیوز
هاووڵاتییانی گوندی لاجان ڕێگەی گوێڕ - هەولێریان داخست و ڕێگەیان بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایەک نەدەدا، بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و پێشمەرگەیەک و چەند هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوون.
بەدواداچوونی ئاڤا: ئاڤا پرسیاری هۆکاری دروستبوونی گرژییەکەی لە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کرد و بەمشێوەیە وەڵامییان دایەوە: چەند جارێکە دانیشتووانی ئەم گوندە خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام ئەمجارە بەهۆی ئەوەی ئەوانەی گردبوونەتەوە، بەشێکیان چەکیان پێبووە، تەقە کراوە، ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە، لە هەردوولا بریندار هەیە، کەسێک کوژراوە تا ئێستا ناسنامەکەی دیارنییە و ئێستا کۆبوونەوەی ئەمنی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
- ئەو سەرچاوە ئەمنییە لەبارەی چوونی هێز بۆ ئەو ناوچەیە ڕایگەیاند: ئەو کەسانە ڕێگایان گرتبوو کە ڕێگەیەکی بازرگانییە، هێزی ئەمنی چووە هاتووچۆی خەڵک بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ئەوەی ئایە خزمەتگوزاریی بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە نەکراوە؟، سەرچاوەیەک لەو کۆمپانیایەی کە خۆپیشاندانی لەبەرامبەر کراوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: قوتابخانە و بنکەی تەندروستیان بۆ دروست کراوە، بیری ئاویان بۆ لێدراوە، نزیکەی 70 دانیشتووی گوندەکە و چەندین بارهەڵگریان لای ئێمە دامەزراون و کار دەکەن، هەر داواکارییەک و خزمەتگوزاریی دیکەشیان هەبێت بەسەرچاو بۆیان دەکەین، بەڵام کاری تێکدەرانە قبوڵ ناکەین.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





