
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی سووننەکان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سیاسیی سووننەکان دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکەنەوە و لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەماندا دەنگی لەسەر دەدرێت، جەختیش دەکاتەوە لەوەی بەگرنگی دەزانن کاندیدەکەیان لای هەموو لایەنەکانی دیکەش قبووڵکراو بێت.
وێنە گەورەکە: چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن تەواوبکرێن و دادگای فیدراڵیش ناوی کاندیدە براوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پەسەند بکات، لە هەنگاوی دواتریشدا سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سووننەکان و سەرۆککۆمار لە پشکی کورد هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.
لێدوانی فەرمی: عەممار عەزاوی، ئەندامی هاوپەیمانیی سیادە کە بەشێکە لە ئەنجوومەنی سیاسیی سووننەکان ئەمڕۆ یەکشەممە بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی سیاسیی سووننەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامانج لەو هەنگاوەشیان بۆ ئەوەیە تا لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێدرێت و پرۆسەی کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت خێراتر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






