بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ کرایەوە
- کوردستان
- 30 تشرینی دووەم

سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یەکەم پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ کرایەوە و ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام بێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ بە ناونیشانی "زاخۆ دەخوێنێتەوە" کرایەوە، پێشانگاکە زیاتر لە 20 هەزار ناونیشانی کتێب لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: کۆڤان حوسێن، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب بە ئاڤا میدیای گوت، بە بەشداریی زیاتر لە 50 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە 10 وڵات، بەشداری پێشانگاکەیان کردووە، دەزگاکانی چاپ لە هەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی تورکیا، سووریا، ئێران، کوێت، میسر، ئیمارات و پارێزگاکانی عێراق بەشداریی پێشانگەکە دەبن.
لە لایەکی دیکەوە: دڵخواز موسا، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی و هونەری لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کە یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی پێشانگاکە، بە ئاڤا میدیای گوت: لە هەر شەش ڕۆژی پێشانگاکەدا چەندین بڕگە و چالاکی ڕۆشنبیری، ئەدەبی، هونەری و فەرهەنگی، وەک دیدار پانێل و وۆرک شۆپ ئەنجام دەدرێن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژانە کاتژمێر 10ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 6ــی ئێوارە دەرگای پێشانگاکە بەڕووی خوێنەر و کڕیاران دەکرێتەوە و داشكاندن لە نرخی کتێبەکانیش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






