
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئەوانەی هێرش دەکەنەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ڕاپۆرتەکانی پێشتردا دیاریکراون و ناسراون، ئاشکراشی دەکات کە ئەو گرووپە چەکی گرنگ و پێشکەوتوویان لەبەردەستە و پێویستە حکومەت ڕێکاریان بەرامبەر بگرێتەبەر.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق شەوی ڕابردوو لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا باسی لەوە کرد، "ڕوونە ئەوەی کراوە [هێرشەکەی سەر کۆرمۆر] کارێکی تیرۆرستییە و هێرشەکەش لە ناوخۆدا کراوە، بۆ زانینی بکەرانیشی دەبێت چاوەڕێی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە بکەین".
وتیشی، "لە ڕاپۆرتی هێرشەکانی پێشتردا کە ئێستا لای حکومەتی عێراقە ناوی کەس و لایەنە هێرشکارەکە هەیە، بەڵام بەداخەوە حکومەت ڕاپۆرتەکەی بڵاونەکردەوە، پێم وایە ئەگەر ڕاپۆرتەکە بڵاوکرابووایەوە و ڕێکار بگیرایەتەبەر، ئەم هێرشەی دوایی ڕووینەدەدا و دووبارە نەدەبووەوە".
لەبارەی ئەو گرووپەش کە هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری ئەنجامداوە، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەی خستەڕوو، "لایەنەکە ناسراوە و ئەو لایەنەی هێرشەکەی ئەنجامداوە گرووپێکە کە چەکی گرنگ و پێشکەوتووی هەیە".
باکگراوند: شەوی چوارشەممەی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 80% کەم بووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






