
پێشانگای وەبەرهێنان لە هەولێر وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە سبەی دووشەممە 1-2-2025، سێیەمین لوتکەی BIP بۆ ئابووری و وەبەرهێنان لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێر بەڕێوەبچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: لوتکەی "BIP بۆ وەبەرهێنان"، ئامانج لێی کۆکردنەوەی وەرهێنەران و کۆمپانیا گەورەکانی ئەو بوارەیە بۆ ئەوەی ئاڕاستە بکرێن بۆ ناوچەیەکی دیاریکراوە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی وەبەرهێنان.
لێدوانی فەرمی: ڕامیار ئەرسەلان، بەڕێوەبەری کارگێڕی BIP بە ئاڤا میدیای گوت: لەو لوتکەیە هەوڵدەدەین وەبەرهێنەران بهێنینە کوردستان تاوەکو وەبەرهێنان بکەن چونکە ناوچەکە لە گۆڕانکاری و بەهێزکردنی ژێرخانی دەنێت و ئارامییەکی باش بۆ جێبەجێکردنی ئەو بوارە هەیە.
- ئەم لوتکەیە دەرگایەکی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و کار لەسەر ئەوە دەکەین ئەو وەبەرهێنەرانە بهێنین کە خواستیان هەیە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیبلۆماسی ئاڤا میدیا گوتی: ئامادەکاری تەواو بۆ بەڕێوەچوونی لوتکەکە کراوە، میوانەکان ئەمڕۆ لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەنە شاری هەولێر، لە لوتکەکەدا ژمارەیەک پانێل و دیدار و گفتوگۆی گرنگ بەڕێوەدەچن.
- ژمارەیەک کۆمپانیای گەورە و وەبەرهێنەر و خاوەنکاران لە وڵاتانی ناوچەکە و کەنداو و ئەوروپا و جیهان بەشداری دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا، سێیەمین " لوتکەی BIP بۆ ئابووری و وەبەرهێنان" بەڕێوەدەچێت، لوتکەکە بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی دەستەی وەبەرهێنان، کارەکانی ئەنجام دەدرێن.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 15 هۆڵدینگ لە هەرێمی کوردستان و عێراق و نزیکەی 15 هۆڵدینگ و گرووپ لە 13 وڵات جیاواز و 50 گەورە کۆمپانیای جیهان بەشداری دەکەن، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بە بەهای 275 ملیۆن دۆلار سەرنجی وەبەرهێنەران بۆ وەبەرهێنان لە کوردستان ڕابکێشرێت.
باکگراوند: لوتکەی یەکەم و دووەمی BIP لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیاکان ئەنجامدران، لە لوتکەی یەکەم بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار و لە لوتکەی دووەم بە بەهای 350 ملیۆن دۆلار سەرنجی وەبەرهێنەران ڕاکێشرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





