سەرەڕای ئاگربەستی غەززە ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوامە

شەیری بکە لە:
سەرەڕای ئاگربەستی غەززە ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوامە

بۆرودمانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیێنراوە، بەڵام ژمارەی کوژراوان 70 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، قەتەر کە نێوەندگیری ئاگربەستەکە دەکات جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە کار لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە بکرێت.

وێنە گەورەکە: لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، ئەمریکا پلانێکی 20 خاڵی بۆ غەززە خستەڕوو هەر یەکە لە بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل ڕەزاەمەندییان دەربڕی بەهۆیەوە کۆتایی بەشەڕی دووساڵەی کەرتی غەززە هات، بەڵام سەرەڕای ئاگربەست دۆخی مرۆیی کەرتەکە خراپە و هێرشەکانی ئیسرائیلیش بەردەوامن.

ڕاگەیێنراوەی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی لە دەستپێکی شەڕی غەززەوە تاوەکو ئێستا 70 هەزار کەس  کوژراون، زیاتر  لە 170 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات ڕاگەیێنراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات لەدەستپێکی ئاگربەستەوە، 354 فەلەستینی  کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە: مەجید ئەلئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت، ئیسرائیل نابێت قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە دوابخات بە بیانووی پرسی تەرمی بارمتەکان، دەشڵێت، هەوڵی ئێستای قەتەر و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا ئەوەیە قۆناغی دووەمی پلانەکە دەستپێبکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ