ڕێگە بە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نادرێت سەردانی لاهوور شێخ جەنگی بکەن
- هەواڵ
- 30 تشرینی دووەم

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ زانیاری نوێیان دەربارەی گیراوانی ڕووداوەکەی لالەزار نییە، بەهۆی ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگەیان پێنادرێت سەردانیان بکەن و چارەنووسیان نازانن.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە سێ مانگە بەدیاریکراوی لە شەوی هێرشەکەی کۆماندۆ و دژەتیرۆری یەکێتی بۆ سەر لالەزار، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ژمارەیەک پاسەوان و کارگوزارانی دەستگیرکراون، تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراون و چارەنووسی بەشێکی دەستگیراوانیش بە نادیاری ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سلێمان موحسین سندی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤبە ئاڤای گوت، "ماوەی مانگێکە نووسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، هەوڵ بۆ بینینی گیراوانی لالەزار دەدەن، بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت بڕۆنە نێو زیندانەکان بۆ ئەوەی لە دۆخیان ئاگادار بین، بۆیە ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەسەر دۆخی زیندانیان نییە."
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا ئامارێکی ڕاست و دروست سەبارەت بە ژمارەی دەستگیرکراوانی لالەزار نەدراوە بە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، باس لە دەستگیکردنی 200 کەس دەکرێت، کە 163 کەسیان لەلایەن دەستەوە بینراوە و چارەنووسی ئەوانی دیکە بە نادیاری ماوەتەوە، جگە لەوەی هێشتا ڕێگە بە کەسوکاری گیراوان نادرێت سەردانی دەستگیکراوەکان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






