مژدەیەكی خۆش بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست؛ هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی زەوی وەردەگرن
- هەواڵ
- 30 تشرینی دووەم

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، فەرمانبەرانی گرێبەست، هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی زەوییان پێ دەدرێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەت و دامودەزگا نەبەستراوەكان بە وەزارەتەكان ڕادەسپێردرێت بە دەستپێكردنی مامەڵەكانیان بۆ سوودمەندبوونیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نووسینگەی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە، زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست بدرێت، نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، كە بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی درا لەسەر تەرخانكردنی پارچەزەویی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستی دامودەزگا حكومییەكان، بەهەمان میكانیزمی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، واتە خزمەتی فیعلی هەشت ساڵ كەمتر نەبێت و پێشتریش بەهیچ جۆرێك لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبووبێت، پێشخستنیش بەگوێرەی خاڵی كۆكراوە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، بە هەمان مەرج و ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان ئەم فەرمانە جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، هەرچەندە لە نووسراوەكەدا هاتووە كە بەهەمان میكانیزمی فەرمانبەرانی هەمیشەیی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست بدرێت، بەڵام لە نووسراوێكی دیكەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتی شارەوانی كراوە، ڕێنمایی پێدانی زەوی هەموار بكەنەوە، بەو پێیەش بێت گۆڕانكاری لە ساڵانی خزمەتی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ وەرگرتنی زەوی دەكرێت، چونكە زۆرێك لە فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی ماوەی ساڵانی خزمەتیان ناگاتە هەشت ساڵ، بۆیە بەپێی هەموارەكە ڕەنگە مەرجی خزمەتی فیعلی بكرێتە پێنج ساڵ.
بۆچی گرنگە: نزیكەی 31 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە دامودەزگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستان هەن، بەهۆی ئەو بڕیارەوە هەزارانیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن كە پێشتر لە ماف و ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەرێكی ئاسایی بێبەش بوون.
لەلایەكی دیكەوە: لەماوەی ڕابردوودا هەردوو وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی هەرێمی كوردستان ڕاسپێردران، ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری سەر بە وەزارەتی دارایی، بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم گەنجینەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، سەرجەم زانیارییەكان لەبارەی ڕاستكردنەوەی گشتیی مووچە و دەرماڵە و لێبڕینی خانەنشینی بۆ دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست ئامادەكرد، بەڵام تا ئێستا حكومەتی فیدراڵ بڕیاری بەهەمیشەییكردنی نەداون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





