ئاڤای خەڵک؛ بەشداربووانی پڕۆژهیهکی نیشتهجێبوون له ههولێر پارهیان داوه و شووقهیان وهرنهگرتووه
- کوردستان
- 30 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
چوار ساڵە لە هەولێر نزیکەی 200 هاووڵاتی پارەی پێشەکی شووقەیان بە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەردی بناغەی پڕۆژەکەش دانەنراوە. پڕۆژەکە ناوی گۆڵدن تاوەرزە، دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە کڕیارانی شووقەکان بە ئاڤای وت، بەڵێننامەیەکمان پڕکردەوە دەبوو لە 30 مانگدا شووقەکانمان ڕادەست بکرێت، ئەگەر لەو ماوەیەش دواکەوێت دەبوو کۆمپانیا پارەی تەواومان بداتەوە، بەڵام ئێستا چوار ساڵ تێپەڕیوە و پڕۆژەکە دەستی پێ نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، پڕۆژەکە بە بڕیاری ئەوان و بەهۆی چەند تێبینییەکەوە لە مانگی 2ـی ساڵی 2024 ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی کێشە لەنێوان دوو وەبەرهێنەر کارەکانی پڕۆژەکە ڕاگیراوە، ئێستا لیژنەیەک لە دەستەی وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر پێکهێنراوە و سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەین، ئەو خەڵکەش کە یەکەکانیان کڕیوە خەمیان نەبێت، ناهێڵین مافی کەس بفەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






