
دیمەنی گردبوونەوەی قوتابییان و کەسوکاریان لە قوتابخانەی خەنسا لە بەسرە
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە چەندین دایبابی قوتابییان هەڵیانکوتاوەتە سەر قوتابخانەیەکی ناوەندیی کچان لە پارێزگای بەسرە، ئەمەش دوای ئەوەی دەوامی قوتابخانەکە کراوەتە سیستەمی سێ دەوامی بەهۆی نەبوونی قوتابخانە و پۆلی پێویست، داوا دەکەن دەوامی منداڵەکانیان ڕێکبخرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چالاکوانێکی مەدەنی بەناوی عەلا محەممەد و ژمارەیەک لە دایک و باوکانی قوتابییان هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی قوتابخانەی پیشەیی بەسرەی کچان، لەگەڵ دەیان قوتابیی قوتابخانەکە ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کارکردنی قوتابخانەی ناوەندیی خەنسا بۆ کچان کە بە سیستەمی سێ دەوامی کاردەکات.
ئەمەش دوای بڕیاری دابەشکردنی قوتابخانەی ئامادەیی پیشەیی بەسرە بۆ کچان بۆ دوو قوتابخانەی جیاواز بەهۆی زیادبوونی زۆری ژمارەی قوتابییان و خواستێکی بەرفراوان بۆ خوێندنی پیشەیی لەم ساڵدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بەسرە ڕایگەیاند: زۆربەی قوتابخانەکانمان سیستەمی سێ دەوام پەیڕەو دەکەن بەهۆی ئەو گوشارەی کە لە ئەنجامی زۆریی ژمارەی قوتابییانەوە دروست دەبێت، ئەم بڕیارە دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵاتی کارگێڕی و ڕێکخراوەیی بەڕێوەبەرایەتییەکە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە سکاڵا دژی چالاکوانەکە تۆمار دەکات و ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێکاری یاسایی دەگرنەبەر و ئەو چالاکە مەدەنییە و هەرکەسێک کە زیانی بە بەڕێوەبەرایەتییەکە گەیاندبێت یان دەستوەردانی لە کارەکانیدا کردبێت دەدرێنە دادگا و دەسەڵاتی دادوەریش ناوبژیوانی کۆتایی دەبێت لەو بابەتەدا.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





