
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێ کردووە، کاندیدێکی براوەی پارێزگای بەسرە سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن دەکات.
وێنە گەورەکە: بەپێی ماددەی 54ـی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بۆ سەرۆکایەتیکردنی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان پشت بە بنەمای "بە تەمەنترین ئەندام" دەبەسترێت.
لێدوانی فەرمی: عامر فایز، کاندیدی براوەی پارێزگای بەسرە و سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم بە ئاڤای ڕاگەیاند، زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو بە تەمەنترین ئەندامی براوەیە، ئەمەش مافی یاسایی پێدەدات بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بۆ کردنەوەی کارەکانی پەرلەمانی نوێ و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان تا کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی.
پێدراوە ڕاستەکان: فایز ئاماژەی بەوەدا، دانیشتنی کردنەوە وێستگەیەکی سەرەکییە بۆ دیاریکردنی شێوەی کاری یاسادانانی داهاتوو، جەختیشی کردەوە کە ئەرکەکانی لە بەڕێوەبردنی دانیشتنی یەکەمدا بە جۆرێک جێبەجێ دەکات کە دڵنیابێت لە بەڕێوەچوونی ڕێکارەکان بەپێی چوارچێوە دەستووری و یاساییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا. هێز و پارتە براوەکان بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ، ئەمەش پێش ئەنجامدانی دانیشتنی کردنەوەی دانیشتنی نوێی پەرلەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






