
ساتی گەیشتینی مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا
ئاڤا نیوز
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەلایەن جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا پێشوازیی لێ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند: ئەم سەردانە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق بەهێز دەکات بە پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرکردەکان و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بۆ پشتگیریکردن لە ئامانجە هاوبەشەکانی سەروەری و خۆشگوزەرانی.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕیگاس چەندین دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاریکاریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی.
ئەو کات وەزارەتی دەرەوە ئەوەشی دووپات کردەوە، ڕیگاس دواتر سەردانی هەولێر دەکات و بەشدار دەبێت لە کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی وڵاتەکەی لە هەولێر.
ئەمەش بزانە: سەردانەکەی ناوبراو پێش گەیشتنی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ عێراق کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 35 خولەک لەمەوپێش
(خۆرمۆر) نەک (کۆرۆمۆر)
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕانکاری بەسەر کاتی دەوامی بنکەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
30 تشرینی دووەم

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
30 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ناوەندێکی توێژینەوە: ئەگەر هەیە مەزڵووم عەبدی سەردانی تورکیا بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕانکاری بەسەر کاتی دەوامی بنکەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن وادەی ناردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی بۆ دادگای فیدراڵی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێ سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق دەکات؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ پاڵەوانێتیی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ دەست پێ دەکات






