دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
- کولتوور
- 1 کانوونی یەکەم

وێنەی دوو پەیکەرەکەی سەری مرۆڤ. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
دۆزینەوەی دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە پارێزگای ڕۆحای باکووری کوردستان کە لە بەرد هەڵکۆڵراون و مێژووەکەیان بۆ 10 هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بووەتە هەواڵی گەرمی میدیا جیهانییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: تا دێت ناوچەی گرێ مرازا لە ڕوحا بە دۆزینەوەی شوێنەواری مێژوویی دیکە، جیهان زیاتر سەرسامی خۆی دەکات و لە میانی بەردەوامی کارەکانی کنە و پشکنین، دوو پەیکەری سەری مرۆڤ دۆزراونەتەوە کە بە شێوەیەکی ئێجگار هونەرییانە لە بەرد هەڵکۆڵراون.
لێدوانی فەرمی: پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەمرە گولدۆغان، سەرۆکی تیمی پشکنین و مامۆستا لە بەشی شوێنەوارناسی بەر لە مێژوو لە زانکۆی ئیستانبووڵ ئاماژە بەوە دەدات، ڕووخساری ئەم دوو پەیکەرە تازە دۆزراوەیە، زۆر لە هی پەیکەرە دۆزراوەکانی ئەو سەردەمە جیاوازە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لەو دوو پەیکەرەدا بە شێوەیەکی زۆر تایبەت بیلبیلەی چاو، دەوروبەری چاو، برۆ، گوێ، لووت و دەم لەسەر بەردەکان هەڵکۆڵراون و ئەمەش دەری دەخات لە سەردەمی دێرین و چاخی بەردیش کوردستان هەمیشە مەڵبەند و کانگای هونەری شێوەکاری بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە



