چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
- کولتوور
- 1 کانوونی یەکەم

دیمەنی هەڵکۆڵین و گەڕان لە گردی عەلی مەولان
ئاڤا نیوز
لە قۆناغی یەکەمی کنە و پشکنین بۆ گردی شوێنەواری عەلی مەولان لە دارەتوو، چەند پارچەیەک چاپی مۆر و گڵێنە دۆزرانەوە کە مێژووەکەیان بۆ سێ هەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێنەوە.
وێنە گەورەکە: لە شاری هەولێر کنە و پشکنین بۆ چەندین گرد و شوێن بەردەوامە، بەشێکی زۆری ئەو شوێنانە لەلایەن تیمی زانکۆکانی وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئاودێر نەسرەدین، ئەندامی تیمی کنە و پشکنین لە گردی عەلی مەولان بە ئاڤای وت، وەرزی یەکەمی کنە و پشکنین بە هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری هەولێر و سەنتەری کامنێسی ئیتاڵی کۆتاییپێهات و مانگی چواری ساڵی داهاتوو وەرزی دووەمی هەڵکۆڵین دەستپێدەکاتەوە و پرۆسەکە بە چەند قۆناغێک بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت. ئەو تیمە نموونەی دۆزراوەی خۆڵیان لەگەڵ خۆیان بردووەتەوە بۆ ئیتاڵیا، ئەو خۆڵە ماددەی ئەندامی و نائەندامی تێدایە، لە تاقیگەکانی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
ئاودێر نەسرەدین ئەوەشی گوت، لە گردی شوێنەواری عەلی مەولان، چەندین پارچەی شوێنەواری وەک مۆر و گڵێنە (دەفری گڵی) دۆزراونەتەوە مێژوویان بۆ سەردەمی نەینەوا فایڤ و کۆتیی سەردەمی کالکۆلسک دەگەڕێتەوە. هەریەکەیان مێژووەکەیان سێ هەزار ساڵ پێش زایین دەبێت، واتا زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی چارەنووسی ئەو پارچە شوێنەواریانەی دەدۆزرێنەوە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێربە ئاڤایان وت؛ ئەو پارچانەی دەدۆزرێنەوە، سەرەتا دەبرێنە کۆگای شوێنەوار و لەوێ تا کاتی ساغکردنەوەیان لەناو سندووقێک هەڵدەگیرێن و دواتر کە لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان هات، لە مۆزەخانە نمایش دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




