
دیمەنێک لە فێستیڤاڵی ساڵی ڕابردوو
ئاڤا نیوز
لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبوومی خۆماڵی بەڕێوەدەچێت. چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تەحینی زیاتر بفرۆشرێت کە پار ساڵ نزیکەی 10 تۆن فرۆشرابوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە، لەژێر چاودێری عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، فێستیڤاڵی تەحین و بەرهەمی خۆماڵی لە گوندی بێباک لە نزیک سەنتەری قەزای ئامێدی دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: کاروان حاجی سەعید، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵ بە ئاڤای ڕاگەیاند، فێستیڤاڵەکە ڕۆژی پێنجشەممە 04-12-2025 دەستپێدەکات و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە 100 کەپر ئامادەکراون کە 26 کەپریان تایبەتە بە فرۆشتنی تەحین لەلایەن ئەو کەسانەی کە خاوەن ئاشی تەحینن لە دەڤەرەکە.
کاروان حاجی سەعید ڕوونی دەکاتەوە، لە فێستیڤاڵی ساڵی ڕابردوو کە بەهەمان شێوە بەناوی تەحین و بەرووبوومە خۆماڵییەکان کرا، نزیکە 9.5 تۆن تەحین فرۆشرا، دەڵێت، هەرچەندە لە ڕۆژی دووەم زۆربەی ئاشەکان تەحینیان نەما، ئەگەرنا تەحینی زیاتر دەفرۆشرا. دەشڵێت، بۆ ئەمساڵ تەحینی زیاتر ئامادەکراوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی ڕابردوو زیاتر بفرۆشرێت.
زانیاریی زیاتر: فێستیڤاڵی ئەمساڵی تەحین، بە بەشداریی هونەرمەندان، حەسەن شەریف، ڕۆمی هەرکی بەڕێوەدەچێت، هەروەها شیرین حەقی، کە مامۆستای هونەرە، بەشدار دەبێت.
ئەمەش بزانە: جگە لە تەحین، ئەو بەرهەمە خۆماڵییانەی ئامادەکراون بۆ فێستیڤاڵەکە، ئەمانەن: "هەنار، هەنگوین، مرەبا، خواردنی کوردەواری و کاری دەستی خانمان، بەرهەمە وشککراوەکان بە گشتی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




