سەرۆک بارزانی پاڵپشتی لە سەرخستنی هەوڵەکانی ڕەوەندی کوردستانی دەکات
- هەواڵ
- 1 کانوونی یەکەم

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی ڕەوەندەکە دەربڕی کە لە پێناوی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان ئەنجامیانداوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 1-12-2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕەحیم ڕەشید کە ناسراوە بە (مستەر کورد) بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی باسی لە ڕۆڵ و پێگەی ڕەوەندی کوردستانی و پێویستی تێکۆشانی نەتەوەیی لە دیاسپۆرا کرد، هەروەها ڕۆڵی ڕەوەندەکەی بە گرنگ وەسف کرد لەپێناو پێشخستنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد.
سەرۆک بارزانی پشتیوانی و پاڵپشتی خۆشی بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی ڕەوەندی کوردستانی نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە بۆ هەموو کوردستانیان.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو دیدارەدا بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تیشکی خستە سەر ئەو کار و چالاکیانەی کە لەئاستی نێودەوڵەتیدا لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان ئەنجامیانداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





