پڕۆژەی ڕووناکی سەکۆی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتییان چالاک دەکات

شەیری بکە لە:
پڕۆژەی ڕووناکی سەکۆی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتییان چالاک دەکات

پڕۆژەی ڕووناکی

ئاڤا نیوز
 
سەکۆی "ئی- پسوولە" کارا کرا، بەهۆیەوە هاونیشتمانیان دەتوانن لەڕێگەی مۆبایلەکەیانەوە پارەی کارەبا بدەن.

وێنە گەورەکە: بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاونیشتمانیان لە پێدانی کرێی مانگانەی بەکارهێنانی کارەبا، هاوکات بۆ نەهێشتنی ڕۆتینیات و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە فەرمانگەکانی فرۆشیاریی وزەی کارەبا، لەمەودوا هاونیشتمانیان دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایل، کرێی کارەبا بدات.

زانیاریی ئاڤا: پڕۆژەی ڕووناکی لەڕێگەی نامەی تایبەتەوە هاوبەشانی ئاگادارکردووەتەوە کە سەکۆی "ئی- پسوولە" کارا کراوە، ئێستا هاونیشتمانیان دەتوانن بەشێوەی ئەلیکترۆنی ڕاستەوخۆ لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە بە چەند چرکەیەک پارەی پسوولەی کارەباکەی بدات، لەڕێگەی بەکارهێنانی یەکێک لەم ئەپڵیکەیشنانە: "Nass Wallet ,AsiaPay , FastPay  ,FIB ,Cihan Bank".  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ