
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەستیان بە "ڕێکخستنی نێوا ماڵی کوردی" کردووە لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی دیکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پۆستی سەرۆککۆمار، ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئەگەر ئەم سێ ماڵە ( کورد و سوننە و شیعە) پێکەوە کۆببنەوە، پێموایە کارەکە ئاسانتر دەبێت، بەڵام هێشتا ڕێگەیەکی درێژمان لەپێشە."
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا هیچ یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی عێراق کورد، سوننە و شیعە لەسەر کاندیکردنی ناوێک نەگەیشتوونەتە بڕیاری کۆتایی و گفتوگۆکانیش لەبارەی یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستانە بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 1ـی 12، هۆشیار زێباری لە پانێڵێکدا لە "چاتەم هاوس" ڕایگەیاند، "ماراسۆنی سیاسی لە عێراقدا دەستیپێکردووە و دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان چڕتر دەبێتەوە." ئاماژەی بەوەشدا کە "نەخشەی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکان نیشانەی پێکهێنانی حکومەتێکی خێرا نادات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زێباری جەختی کردەوە کە "خاڵی دەستپێک ڕێککەوتن دەبێت لەسەر سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان، پاشان سەرۆککۆمار سەرۆکوەزیران دیاری دەکات." هەروەها وتی: "بە گشتی هێشتا ڕێککەوتنێک نییە لەسەر کاندیدی داهاتوو بۆ سەرۆکایەتی، بەڵام وەک کورد لەسەر یەک شت کۆکین کە پۆستەکە دەبێت بۆ کاندیدی کورد بێت وەک گەرەنتییەک بۆ سیستەمی سیاسی."
لەهەمان کاتدا: زێباری وتی: "پێکهێنانی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی لەناو سەرکردە سوننەکاندا دەستیپێکردووە و ئێمە پێشوازیی لێدەکەین و پشتگیری دەکەین." ئاماژەی بەوەشدا کە "چوارچێوەی هەماهەنگیش مەرجی خۆیان هەیە لەسەر ئەوەی کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






