وەڵامی لقی دووی پارتی بۆ مەڵبەندی سێی یەکێتی: کە ماڵتان لە شوشەیە، بەرد لە ماڵی کەس مەگرن
- کوردستان
- 1 کانوونی یەکەم

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت: "دەتانەوێت بەم شێوە شکستی هەڵبژادن بشارنەوە، وا باشترە کە ماڵتان لە شوشەیە، بەرد لە ماڵی کەسی تر نەگرن".
چیرۆکی سەرەکی: لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان، لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی مەڵبەندی سێی یەکێتی دایەوە، دوای ئەوەی مەڵبەندی سێ یەکێتی ڕاگەیاند:" یهكهمجاره دهوڵهت ڕووبهڕووی گوندێكی خۆی ببێتهوه".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: یەکێتی وەک ئەوەی هەنگوینییان لە دار دۆزیبێتەوە دەیانەوێت شکستییان لە دوایین هەڵبژاردن لە هەولێر بە ناوهێنانی پارتی و دامەزراوەکانی حکومەت لە بیر خەڵک ببەنەوە، دیارە وەک قوباد تاڵەبانی گووتەنی هێشتا (لە جەوی هەڵبژاردن ماون).
- مەڵبەندی یەکێتی دەبێت ئەوەی لەبیر بێت کاتێک بە بڕیاری سەرۆکی حزبەکەی دەبابە و کۆپتەر و چەکی قورسی لە شەقامەکانی شاری ئازیزی سلێمانی، خرانە بەرژەوەندی کەسی و یەکلاییکردنەوەی هەژموونی دوو ئامۆزا ئەوەشیان ئازادی بوو؟!
- کاتێک گەنجانی حیزبەکەی خەڵتانی خوێن کرد و قەتل و عامیان لە لالەزار بەرپاکرد، ئەوکات ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ بوو؟!
- ئەی ئێستا کە سێ سەرۆکی حزبی ئۆپۆزیسیۆنتان لە زیندانەکانی سلێمانی ئاخنیوە، ئەوەیان ناوی چی لێ دەنێن؟
- ئەی ئەو فیتنە و ئاژاوەگێڕییەی کەناڵەکانتان دەیکەن بۆ نەمانی کارەبا و تەقاندنەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری هەرێمەکەمان چ مانایەکی هەیە ئەو دڵخۆشیەتان لەپای چی ؟!.
- " وا باشترە ئیتر مەڵبەندی یەکێتی و کەناڵ و سێبەر و دەست و پێوەندەکانیان بێ دەنگ بن و دڵنیابن ئەو فیتنە و ئاژاوەگێڕییەی هەردوو برا سەرکردەکانتان دەیکەن، جگە لە نەمانی متمانە لای خەڵکی کوردستان، هیچ سوودێکی تری نییە و مێژوو شاهێدە و چەند ڕۆژێکە ئەنجامی هەڵبژاردنتان بینیوە و خەڵکی کوردستان هۆشیارە بۆیە وا باشترە کە ماڵتان لە شوشەیە، بەرد لە ماڵی کەسی تر نەگرن.
- ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا لە هێرشکردنە سەر کێلگەی کۆرمۆر تا ئەم ڕووداوەی گوندی لاجان هەوڵێکی دوژمنکارانەیە بۆ لێدان لە ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و بەئامانجگرتنی، لە پێناوی تاکە ئافەرینێکی هاوئاواز و هاوپەیمانەکانیان کە ئامانجیان نەمانی کوردستان و تێکدانی سەقامگیرییەکەیەتی.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






